.
وێنە: Stina Stjernkvist/TT

گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئاشتی یەمەن ئەمڕۆ دەستی پێکرد

2:25 min

دوای شەڕ و ناکۆکییەکی چەندین ساڵە، ئەمڕۆ لایەنە ناکۆکەکانی یەمەن لە ڕیمبو لە هەرێمی ئوپلاند دەچنە سەر مێزی دانوستاندن.

ئەگەرچی هەلومەرجەکە هەندێک هەستیارە بەڵام ئومێد دەکرێت کە هەنگاوی باش بۆ دابینکردنی ئاشتی بنرێت.

جێی باسە ئەمڕۆ دوای دوو ساڵ هەوڵی گفتوگۆی بێئاکم، بۆ یەکەم جار لایەنە ناکۆکەکان کۆ دەبنەوە. لە لایەکەوە سەرهەڵداوە حوسییەکان و لە لایەکەی ترەوە نوێنەرانی یەمەن بە نێوەنگیریی نەتەوەیەکگرتووەکان پێکەوە دادەنیشن.

ئەگەرچی مەترسیی ئەوە هەیە دانوستاندنەکانی ئەمجارەش وەکو پێشووتر شکست بێنن بەڵام بە ڕای جیگری پێشووی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ئێلیاسۆن،

ـ نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە شەڕ و ناکۆکییەکانی یەمەن ئەوە بۆ ماوەی چوار ساڵە بەردەوامە و بە هەزاران کەس بوونتە قوربانی ئەم شەڕە، کە بە یەکێک لە کارەساتە مرۆییەکانی ئەم سەردەمە دەبینرێت. بۆیە نابێت هیچ هەلێک لەدەست بدرێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

بۆ بیستنی هەموو هەواڵەکە گوێ لە فایلە دەنگییەکە بگرە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista