ئاگر لەچەندان دارستان کەوتووەتەوە

3:14 min

لە چەندان دارستان لە ناوچە جیاجیاکانی سوید ئاگرکەوتووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری  هێشتا نەیانتوانیوە هەموو ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن.

بەهۆی گەرما و وشکبوونی پووش و دارستانەکان و نەبارینی بارانەوە، فەرمانگەی پاراستنی کۆمەڵگا و ئاگادارکردنەوە، واتە (Myndigheten för samhällsskydd och beredskap) یان MSB، هۆشداری ئاگرکەوتنەوەی لە باشوور وناوەڕاستی سوید ڕاگەیاندووە، هەر ئێستاش ئاگر لە دەیان شوێن کەوتووەتەوە، لەوانەش لە سێ شوێنی جیای دارستانەکانی هەرێم سکۆنە، هەروەها لە نۆرشۆپینگ، هێسلەهۆلم، یسلاڤێد کۆنترۆڵنەکراون.

 

بۆ ووردەکاری لەبارەی رێنماییەکان بۆ گۆشت برژاندن لەدەرودەشت، هەروەها ئامادەکارییەکانی MSB بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان، گوێلەم فایلە دەنگییە بگرن!