مامۆستایانی سوید لە پیشەکەیان ڕازین

4:10 min

مامۆستایان لە سوید بەشێوەیەکی گشتی ڕازین لەکاری خۆیان، بەڵام بەردەوام شوێنی کار و خویندنگەکانیان دەگۆڕن.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ناونەتەوەیی سەبارەت بە کاری مامۆستا و بەڕێوەبەرانی قوتابخانە، ٩٠ لەسەدی مامۆستایانی سوید لە کاری خۆیان ڕازین.

ئەمڕۆ دەزگای فێرگەکانی سوید Skolverket لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی ڕاگەیاند. بەرێوەبەری گشتی دەزگاکە پێتەر فرێدریکسۆن دەڵێ:

ئەو قسەیە ڕاست نییە کە دەڵێ مامۆستایانی سویدی لە پیشەکەیان ڕازی نین. مامۆستایانی سویدی پەیوەندی باشیان لەگەڵ قوتابیانی خۆیاندا هەیە و پیشەکەی خۆیان وەک پیشەیەک بۆ کارکردنە سەر پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەرز دەنرخێنن. بەڵام، گۆڕینی شوێنی کار لەلایەن مامۆستاکانەوە کە ئێستاکە زیاتر بووە، جێگای نیگەرانییە.

ڕزگار ئەحمەد کە خۆی لە یەک لە قوتابخانەکانی سۆدەرتێلیا مامۆستای قۆناغی دواناوەندییە، سەبارەت بە پیشەکەی قسەی بۆ بەشی کوردی ڕادیۆ سوید کرد و سەرنجتان بۆ بیستنی گفتوگۆکە ڕادەکێشم.

بۆ درێژەی هەواڵەکە گوێ لە فایلە دەنگیەکە بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista