جامی جیهانی ژنان

سوید کەنەدای کردە دەرەوە و ڕووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە

1:38 min

لە گێمی یەکەمی یارییەکەی دوێنێدا، ئاستی کەنەدا باشتربوو، بەڵام مەترسی ئەوتۆی دروست نەکرد بۆ سەر گۆڵی سوید، لە دەستپێکی گێمی دووەمدا لە خولەکی ٥٥ دا ستینا بلاکستێنیوس گۆڵێکی بۆ سوید تۆمار کرد.

سوسانە ئەندرێن رۆژنامەنووسی وەرزشی دەڵێت ئەنجامەکە دادپەروەرانە بوو.

هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە ئەم مۆندیالە وەک پاڵاوتنی ئۆلۆمپیادیشە بۆ وڵاتانی ئەورووپایی، کە تەنها سێ تیپیان بەشداری ئۆلۆمپیاد دەکەن، وتی سوید هەنگاوێک نزیکتر بووەتەوە لەوە.

ووردەکاری زیاتر لە فایل دەنگییەکەدا هەیە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista