تەندروستی هاوڵاتیان

لەمەودوا جگەرەکێشان لەشوێنی گشتیی قەدەغە دەکرێت

6:07 min

لە ڕۆژی دووشەممە یەکی تەممووزەوە  جگەرەکێشان قەدەغە دەکرێت لە شوێنە گشتییەکانی وەک وێستگەی پاس و شەمەندەفەر، پارکی یاریکردنی مناڵان، بەردەرگای گەلەرییەکان، هەروەها جێگای دانیشتینی دەرەوەی چێشتخانە و ڕێستورانتەکان و کافتریاکان.

بەپێی یاساکە خاوەن ڕێستورانتەکان یان کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوەی شەمەندەفەر و پاسەکان، هەروەها خاوەن گەلەرییەکان دەبێت بەرپرسیارێتی ئاگادارکرنەوەی ئەوانەی جگەرە دەکێشن لەم شوێنانە بگەرنە ئەستۆ، بەڵام لەبارەی سزادان و جۆری سزاکەوە ناڕوونییەک هەیە.

لەم ریپۆرتاژەدا گوێبیستی هەریەکە لە شێرزاد ساڵح، سۆران ساڵح، ئەیوب تەلانی، عەبدولمەجید و هەروەها لێنا هاڵێنگرێن وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەبین!