زنجیرەیەک تەقەکردن لە ستۆکهۆڵم دوو کووژراو و دووبرینداری لێکەوتەوە

2:12 min

شەوی ڕابردوو لە ستۆکهۆڵم چەند ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و لە ئەنجام دا دوو کەس کووژراون و دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون.

یەکەم ڕووداوی تەقە کردن لە کۆمۆنی Sollentuna و لە دەورووبەری کاتژمێر شەش ڕوویدا. بە هۆی تەقە کردنەکەوە کەسێک کووژراوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە. لە ڕووداوی تەقەکردنی دووهەم دا کە دوو کاتژمێر دواتر لەگەڕەکی کالهێلی سەر بە کۆمۆنی یارفەللـە ڕوویداوە دوای ئەوەی کەسێک بە توندوتیژی دژ کراوە، دواتر گوللـەیەکیشیان بە قاچێوە ناوە.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگیەکە بکە!