دانانی هێمای ئاگادارکردنەوە لەسەر قەرزی خێرا دەکرێتە مەرج

2:53 min

لە ڕێگەی یاسایەکی نوێوە مەرجی دانانی هێمای هۆشیارکردنەوە لەسەر ئەو قەرزانەی کە سوودەکانیان زۆرە دەسەپێنرێت.

 لە یەکی مانگی حەوتەوە دەبێ بانک و ئەو کۆمپانیانەی پارە یان کەرەستە بە قەرز دەدەن گەر هاتوو سوودی سەر قەرزەکە زۆر بوو دەبێ هێمای سێگۆشەی سوری ئاگادارکردنەوە لەسەر قەرزەکە دابنرێ. ئەمەش بۆ ئەوی کڕیار لە بەئاگابێ لە خەرجیی ئەو قەرزەی وەری دەگرێت.

لەم چاوپێکەوتنەدا ئانا هوڵت یاسایی لە دەزگای بەکاربەران ووردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو!