مافی هەبوونی وەرگێڕ

مۆدێراتەکان داوای لابردنی وەرگێر بۆ پەنابەران دەکەن

2:48 min

ئولف کریستەرشۆن سەرۆکی مۆدێراتەکان پێشنیاری لابردنی مافی هەبوونی وەرگێڕی بۆ ئەو پەنابەرانە کرد کە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییان هەیە.

 ئەم پێشنیارەش لە رۆژی مۆدێراتەکان لە هەفتەی سیاسی ئالمێدالێن کە ئەمڕۆ بوو خرایەڕوو، کریستەرۆشۆن وتی کە کەسانێک چەند ساڵێک لێرە ژیان و مافی مانەوەی هەمیشەییان وەرگرت، دەبێت بایی ئەوەندە زمانی سوید فێربووبن کە کارەکانی خۆیانی ڕایی بکەن.

 ناوبراو پێشنیاری ئەوەشیکرد کەسانێک گەر زمانی سوید فێرنەبوون، ئەوا دەبێت خۆیان خەرجی دابینکردنی وەرگێڕ بدەن، نەک دەوڵەت. جگە لە هەندێک حاڵەت وەک لە دادگاکان نەبێت.

گوێبگرن لە درێژەی چاوپێکەوتنەکە، ووردەکاری زیاتری لەبارەی پێشنیارەکە و هەروەها ڕای مۆدێرتەکان لەبارەی پەرەسەندنی شەڕەتەقەی گروپە تاوانکارییە.