ژنانی سوید لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیدا سەر نەکەوتن

1:38 min

لە یاریی قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانیی ژناندا هەڵبژاردەی سوید نەیتوانی سەرکەوتن بە دەست بێنێ و بگاتە یاریی کۆتایی.

شەوی ڕابردوو کچانی سوید لە یاریی پێش کۆتایی جامی جیهانیدا ڕووبەڕووی هۆڵەندا بوونەوە. یارییەکە لە ماوەی ٩٠ خولەکدا بە بێ گۆڵ کۆتایی هات. هەرچەندە کچانی سوید لە ماوەی ئەو ٩٠ خولەکەدا باشتر لە هۆڵەندا یارییان کرد و چەند هەلی باشی گۆڵکردنیشیان لە دەست دا. بەڵام لە ماوەی درێژکراوی یارییەکەدا ماندوویەتی بە ڕوخساریانەوە و تیمی هۆڵەنداش کەڵکی لەوە وەرگرت و لە خولەکی ٩٩ی یارییەکەدا واتە خولەکی ٩ی کاتی زیادکراودا جاکی گروئێنێن (Jackie Groenen) بە شوتێکی جوان توانی گۆڵی سەرکەوتن بۆ هۆڵەندا تۆمار بکات.

بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگییەکە بکە!