شەش ساڵ زیندان بۆ ژنێک کە وێنەی ڕووتی منداڵەکانی فرۆشتووە

2:56 min

ئەمڕۆ شەش تاوانبار کە بە شێوەی جۆراوجۆر دەستدرێژیی سێکسییان کردۆتە سەر زیاتر لە دە منداڵ، حوکمی زیندانیان بۆ دەرچوو.

سێ کەس لە تاوانباران ژنن و وێنەی ڕووتی منداڵەکانیان بە سێ تاوانباری پیاو فرۆشتووە. ئەوان تەنانەت منداڵەکانیان ناچار کردووە کە لە سەر داوای پیاوەکان، کردەی سێکسی ئەنجام بدەن. سەرجەم ئەو منداڵانە تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵ بووە و هەندێکیانیش خوار ١٥ ساڵ. تەنانەت دوو لەو منداڵانە منداڵی یەکێ لە ژنە تاوانبارەکانە. لەو بارەوە هیوا عەبدولزادە پەیامنێری بەشی هەواڵی ڕادیۆی سوید، ئێکوت، زانیاریی زیاترمان دەداتێ.

بۆ زانیاریی زیاتر کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!