ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە سویدییە

1:54 min

ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە، سویدییە و لەژێر ئاڵای بەریتانیادا بووە، بۆیە وەزارەتی دەرەوەی سوید هیچ لێدوانێک لەوبارەوە نادات و پشتیوانی لە هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا لەمبارەوە دەکات.

ئێریک هۆنێل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستێنا هوڵک کە خاوەنداریی کەشتییەکە دەکات، دەڵێت هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەلایەن ئێرانەوە پێ نەگەیشتووە کە بۆچی دەستیان گرتووە بەسەر کەشتییەکەدا.

 کەشتییەکە ٢٣ سەرنشینی هەبووە کە هیچیان هاووڵاتینامەی سویدییان نییە. کۆمپانیاکەش لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و سوید لە پەیوەندیدایە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.

وردەکاریی زیاتر لە درێژەی هەواڵەکەدا هەیە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista