بەشی هەواڵگری دەزگای باج چالاکتر دەبێت

2:11 min

یاسایەکی نوێ رێگا بە دەزگای باج Skatteverket دەدات بەدواداچوون بکات بۆ تاوانی پاڕەشۆردنەوە و بەکارهێنانی ناسنامەی ساختە. هاوکات یاساکە ڕێگا بە دەزگاگە دەدات یەکەی هەواڵگری و بەدواداچوونی نهێنی خۆی چالاکتر بکات بۆ بەدوداچوونی تاوانبارانی ئەو بوارە.

ڕێکخەری ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان لە دەزگای باج ئانێت باریڤال بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆ سوید دەڵێ:

لەم ماوانەی دواییدا تاوان و سەرپێچی لە رێگەی ناسنامەی نەناسراو یان ساختە ڕووی لە زیاد بوون کردووە. ئەم یاسایە هەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێ بە دواداچوون بکەین بۆ ئەو تاوانانەی پەیوەندیدارن بە مەسەلەی پارە شۆردنەوە بێ ئەوەی مەرجی ئەوەمان لەسەر بێ کە تەنیا بەدواداچووون بۆ ئەو تاوانانە بکەین کە پەیوەندیان بە باجەوە هەیە.

بۆ درێژەی هەواڵەکە، گوێ لە فایلە دەنگیەکە بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista