سەردانی زەریف بۆ سوید کاردانەوەی جیاوازی لێ کەوتەوە

3:00 min

بریارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران محمەد جەواد زەریف بە سەردانێک بێتە سوید و لەلایەن هاوتا سویدییەکەی مارگۆت ڤالسترۆم پێشوازی لێ بکرێ.

ئامانجی سەردانەکە باسکردنە سەربارەت بە مەسەلەی ڕێکەوتننامەی ناوکی ئێران و مەسەلەی دستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانییەکە لەلایەن ئێرانەوە.

پەیامنێری ڕادیۆ سوید سیسیلیا ئودین دەڵێ ئامانجی ئێران بەدەستهێنانی پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپایە بۆ درێژەدان بە رێککەوتننامەی ناوکی دوای ئەوەی ئەمریکا یەکلایەنە لەو ڕێکەوتننە هاتە دەر و بە سەپاندنی چەندین سزای ئابووری ئێرانی خستە ناو قەیرانێکی سەختی ئابوورییەوە.

ئەم سەردانەی زەریف بۆ سوید کاردانەوەی جیاوازی لە لایەن پارتە سیاسییەکان و ناوەند جڤاکییەکان لێ کەوتووەتەوە.

ئەنجوومەنی قەڵەم ی سوید (Svenska PEN) و ئەنجوومەنی قەڵەم ی نێودەوڵەتی (PEN International) لە نامەیەکی کراوەدا بۆ وەزیری دەرەوەی سوید، نیگەرانییەکانی خۆیان بۆ سەردانی زەریف بۆ سوید دەربڕیوە و داوادەکەن پرسی مافی مرۆڤ و ڕەوشی گیراوانی سیاسی بخاتە بەرنامەی دیداری لەگەڵ زەریف.

لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردی رادیۆ سوید، بەرپرسی بەشی نووسەرانی زیندانیکراو لە ئەنجومەنی قەڵەمی سوید ئیلیزابێت لۆڤگرێن سەبارەت بە ناوەرۆکی نامەکەیان وەڵامی چەند پرسیارێکی داینەوە؛

بۆ دڕێژەی هەواڵەکە گوێ لە فایلە دەنگیەکە بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista