لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی داعش بە دادگا دەدرێت

1:39 min

پیاوێک لینکێکیی گرتەی ڤیدیۆیی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە تیایدا تیرۆریستان خەلکی دەکوژن لە پەڕە تایبەتەکەی خۆی لە فەیسبووک بڵاو کردبووەو، ئێستا ئەو پیاوە لە سوید بە دادگا دەدرێت.

ئەو پیاوە تۆمەتبارە بە تاوانی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی کە تیایدا تووندوتیژ بەرامبەر مرۆڤ بەکار دەهێنرێت و وەک پروپاگەنەندە بڵاو کراوەتەوە.

 بەپێی یاسا بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی کە تیایدا تووندوتیژی بەرامبەر مرۆڤ یان ئاژەڵ بەکار بهێندرێت تاوانە. ئەم یاسایە لە ساڵی ١٩٨٠ وە دەرچووە، بەڵام تا ئێستا بۆ تاوانی تووندوتیژی سێکسی بەکار هاتووە. ئەنجامدانی تاوان لە چوارچێوەی ئەم یاسادا لە غەرامەکردنەوە تا دوو ساڵ زیندانی دەیگرێتەوە. ئەمەیش یەکەم جارە ئەم یاسایە دژی پرۆپاگەندەی تیرۆریستی بەکار بهێنرێت.

!بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە کلیکی فایلەکە بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista