دوو مانگە لەسەر یەک ئاستی بێکاری بەرز دەبێتەوە

3:30 min

ئەمڕۆ دەزگای کار دیتنەوەی سوید  ئاماری نوێی تایبەت بە ئاستی بێکاری بڵاو کردەەوە. بۆ یەکەم جارە پاش ماوەیەکی زۆر ئاستی بێکاری لە نێو ژناندا لە پیاوان زیاتر بێت.

لە ئامارەکەی دەزگای کارتینەوەدا ئەوە بەدی دەکرێ کە تا دێ ئاستی بێکاری لە زۆربەی پارێزگاکانی سوید زیاد دەکات، بیچگە لە پارێزگای هالاند، ڤێستەربۆتێن، کالمەر و ئوێستەریۆتلاند نەبێت.

لە کۆتای مانگی هەشتی ئەمساڵدا نزیکەی ٣٥٠٠٠٠ هەزار کەس لە سویددا بێکاربوون. ئەم ئامارەش بەراورد بە ساڵێک هەمان کات ئاستی بێکاری بە ٨٠٠٠ زیادی کردووە. هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە کە ڕێژەی بێکاری لە ٪٦،٩ بۆ ٪٧ زیاد دەکات.

زیاتریش ئەو کەسانەی کە بڕوانامەیان نییە یان ئەزموونی کاریان کەمە تووشی بێکاری دەبەن.

تکایە بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista