ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان زوو دەشکێن

2:19 min

ئەو ئامێرە ئەلەکترۆنیانەی کە ڕۆژانە بەکاریان دێنین بە شێوەیەک درووست دەکرێن کە ماوەیەکی کەم کار بکەن و دەشکێن. توێژەرانیش پێیان وایە کە هەرچەند تەمەنی ئەو ئامێرانە کەمتر بێت، فڕێدانیان و بەکارنەهێنانەوەیان زیانی زیاتر بە ژینگە دەگەیەنێت.

مارکوس هاممار کە ئامێرێکی درووست کردنی قاوە (kaffebryggare)ی مارکی ئیلێکترۆلۆکسی کڕیبوو تەنیا یەک ساڵ توانیوێتی ئامێرەکە بەکار بهێنێت.

ناوبراو دەڵێ لە سەرەتادا ئامێرەکە زۆر باش کاری دەکرد، بەڵام دوای ١٢ مانگان ئیتر بە یەکجاری لەکارکەوت.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگییەکە بکە!