ئەگەریی ئەوە هەیە ئەندامانی گرووپە تاوانکارەکان واز لەو گرووپانە بێنن

2:34 min

بەرپرسی کاروباری کۆمەڵایەتیی لە شارەوانی ستۆکهۆڵم پێی وایە کە ئەگەریی ئەوە هەیە زۆر کەس لە ئەندامانی گروپە تاوانکارەکان ئەو گروپانە جێ بهێڵن.

لە ماوەی ڕابردوو دەیان تاوانی کووشتن لە لایەن گروپە تاوانکارەکان لە شارە جیاجیاکانی سوید ئەنجام دراوە. بە وتەی یان یوێنسۆن، بەرپرسی کاروبری کۆمەڵایەتیی لە ستۆکهۆڵم، ئەنجامدانی تاوانی کووشتن وادەکا کە ئەندامانی گرووپە تاوانکارەکان واز لەو گرووپانە بێنن. بە وتەی ناوبراو دەبێ بەشی کاروباری کۆمەڵایەتیی شارەوانییەکان زیاتر خۆیان لە ئەندامانی ئەو گرووپانە نزیک بکەنەوە و زانیاری تەواویان لەسەر پشتیوانی بۆ ئەو کەسانە لە دوای وازهێنانیان پێ بدەن.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لە سەر فایلە دەنگییەکە بکە!