"وەزیری نوێی دەرەوەی سوید بوێرە"

4:15 min

لەپاش گۆڕانکارییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی سویددا، ئێستا پرسی ئەوە هاتۆتە گۆڕێ کە سیاسەتی دەرەوەی سوید بەگشتی و تایبەت بە کوردیش چ ڕێچکەیەک دەگرێتەبەر.

شۆڕش قادر ڕەحیم نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید بووە.  بەحوکمی ئەوە ماوەیەکی زۆر شۆڕش قادر لەگەڵ هەر یەک مارگۆت ڤاڵسروێم وەزیری دەرەوەی پێشووی سوید، هەروەها  ئان لیندە لە نزیکەوە کاریکردووە و پەیوەندی هەبووە،  بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی وت.

   ئان لیندێ باوەڕی بە چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد و کوردستان هەیە و چەندین جار لەگەڵیدا چووینەتەوە کوردستان. خۆی جارێکی لە کۆبوونەوەیەکدا وتیەتی کە گرنگی بە دوو وڵات دەدات و یەکێکیان کوردستانە.

تکایە بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکەن!