کۆمۆنی بێنگتفۆرش نایەوێت پەنابەرانی تازە هاتوو وەربگرێت

0:59 min

کۆمۆنی بێنگتفۆرش دەیەوێت وەرگرتنی پەنابەرانی تازەهاتوو بۆ شارەکەیان ڕاگرێت.

ئەمە لە دوای ئەوەی کە کۆمۆنی سوێلڤێسبۆری بڕیاریدا دژایەتی یاسایی جێکردنەوی تازەهاتووان بکات. هاوکات  دەزگای کۆچ ئەو مافەی پێدراوە کە ئەو پەنابەرانەی ئیقامە وەردەگرن بەسەر شارەوانیەیکانی سویدا دابەش بکات.

جێی باسە کە شارەوانی بێنگتفۆرش لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ٧٠٠ تازەهاتووی وەرگرتووە. بە وتەی ستیگ بێرتیلسۆن سەرۆکی شارەوانییەکە ئەم ڕێژەیەش لەوە زیاترە کە شارەوانییەکە بتوانێ لە ئەستۆی بگرێت. بێرتیلسۆن بە تەلەڤیزیۆنی کەناڵی چواری سویدی وتووە، کە شارەوانییەکەی ئەوان بچووکە و توانای وەرگرتنی پەنابەری دیکەی نییە، بۆیە وا باشترە ئەو پەنابەرانەی ئیقامە وەردەگرن لە جێگەیەکی دیکە جێگەیان بۆ دابین بکرێت.