"داواکارین لە پرۆسە نێونەتەوەییەکانی پەیوەندیدار بە ئێران ئێمەش ببینرێین"

3:49 min

ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید سیمینارێکی تایبەت لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆی ئێران و ڕۆڵی پارتە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.

سیمینارەکە لەلایەن ئاسۆ حەسەن زادە، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە بەڕێوە چوو.

    ئێمە دەمانەوێ لەو وڵاتانەی دیاسپۆرای کوردیی تیایدا بەهێزە وسەرنج دەدەنە مەسەلەی کورد، بەتایبەت لە ئێستادا کە پرسی ئێران گەرمە ئەوا خەباتی ئێمە و کورد لە بەرچاو بگیرێت.

 ئەم سیمینارە بە دەستپێشخەریی ئەندامپەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی لیبراڵەکان فرێدریک مالم، لە هۆڵێکی پەرلەمانی سوید ڕێکخرا بوو

بۆ بیستنی تەواوی بابەتەکە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!