خۆپیشاندانەکان پەرەیان سەندووە

لەسەر ڕەوشی ئێران وەزارەتی دەرەوەی سوید هۆشیاری بە هاوڵاتیانی دەدات

2:04 min

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی سوید بەهۆی دۆخێ ئاڵۆزی ئێران و پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەوە داوای لەو هاوڵاتیانەی کردووە کە ئێستا لە ئێراندان، خۆیان لە قەرەباڵغی و گردبوونەوەکان بپارێزن.

جێی باسە لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی سوید ئاماژەی بە چەند مەترسییەک بۆ سەر گەشتیارانی لەو وڵاتەدا کردووە بۆ ئەوەی لێی بە ئاگابن. لەوانە کە ئێران دوو هاوڵاتینامە ناخوێنێتەوە، واتە گەر هاوڵاتینامەی سویدیی-ئێرانیت هەبێ، لە ئێراندا تەنها حساب بۆ هاوڵاتینامە ئێرانییەکەت دەکرێت و سوید ناتوانێ لە ڕووی یاساییەوە هیچ هەنگاوێک بنێ.

تکایە بۆ بسیتنی هۆشداری و چۆنێتی مامەڵەکردن گوێبیستی لینکە دەنگییەکە بە!