ساختەکاری

لەسەر وەزیری بەرگری عێراق داوای ڕوونکردنەوە لە سوید دەکرێت

2:44 min

پاش ئەوەی ئاشکرا بوو کە وەزیری ئێستای بەرگری عێراق نەجاح ئەل-شەممەری هاوڵاتینامەی سویدی هەیە، هەروەها دەوترێت کە ساختەکاری بۆ وەرگرتنی کۆمەکی خزمەتگوزاری حوکمی کردووە، ئەوا دوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.

پارتی مۆدێراتەکانی سوید داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی سوید دەکەن، کە بێنە لیژنەکانی نێو پەرلەمان و ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو پرسە بێ وەڵامانەی تائێستا تایبەت بە ئەل-شەممەری سەریهەڵداوە بدەنەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش تۆبیاس بیلسروێم، سەرۆکی لیستی پارتی مۆدێراتەکان لە پەرلەماندا داوای کردووە کە وەزیری کۆمەڵایەتی و بیمەی سوید ئەردەڵان شەکەرابی و وەزیری دادی سوید مۆرگان یوهانسسۆن بچێنە بەردەم پەرلەمان و ڕوونکردنەوە بخەنە بەردەست کە چۆن مامەڵەیان لەسەر ئەم بابەتە کردووە.

تکایە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەڵوێستی پارتی مۆدێراتەکان بەرامبەری وەزریری بەرگری عێراق کە تۆمەتبارە بە ساختەکاری و وردەکاری ئەم قەزییە کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە!