هێنانی کەسووکار بۆ ئەوانەی ئیقامەی کاریان هەیە مەرجدار دەکرێ

3:45 min

پارتی لیبرالەکان داوا دەکا مەرجی دابینکردنی خەرجی کەسوکار بخرێتە سەر ئەو کەسانەی بە ئیقامەی کار دێنە سوید و دەیانهەوێ ئەندامانی بنەماڵەکانیان بێنن بۆ سوید.

ئەمەش بەو مانایە دێ کە ئێستا کۆدەنگی هەیە لە ناو پەرلەمان لەسەر ئەوەی ئەو مەرجە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تۆماس رامباری شرۆڤەکاری سیاسەتی ناوخۆ لە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆ سوید پیی وایە ئەو دەمەتەقێیە پەیوەندی بە کێماسییەکانی یاسای تایبەت بەو مەسەلەیەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆی پەیوەندی بە پرسی سیاسەتی کۆچەوە هەیە کە ئیستاکە لە ڕێگای مەرجی دابینکردنی خەرجیەوە دەهێنرێتە زمان.

 بۆ درێژەی هەواڵەکە گوێ لە فایلە دەنگییەکە بگرن!