دەتوانێ دژی یاسا بێت

لیستی ڕەشی دەزگەی کۆچ بۆ یاساناسانی بواری پەناخوازی

2:23 min

هەندێک لە پەناخوازانی بواری پەناخوازی کە ناویان لە لیستی ڕەشی دەزگەی کۆچ بووە، سکاڵایان لەو بڕیارە تۆمار کردووە.

بە پێی یاسا هەموو پەناخوازێک مافی ئەوەی هەیە هاوکارێکی یاسایی هەبێت تا لەماوەی پەناخوازیەکەی دا پشتیوانی لێ بکات.

بەوتەی فرێدریک بەییەر بەرپرسی ڕاگەیاندن  لە دەزگەی کۆچ کە  بۆ تەلەفزیۆنی سوید SVTی قسەی کردووە، زۆر گرنگە کەسی پەناخواز هاوکارێکی یاساناسی باشی هەبێت تا بتوانێ بە باشترین شێوە پشتیوانی لە پەناخوازەکە بکات.

ئەوە لە کاتێک دایە کە چەندین یاساناس بوون کە گرنگیان بە کەیسی پەناخوازەکان نەداوە یانیش کارێکی نایاساییان ئەنجام داوە. بەو شێوەیە ناوی ئەو کەسانە دەچێتە لیستی ڕەشی دەزگەی کۆچەوە و چی دی کەیسی پەناخوازانیان پێ ناسپێرن.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!