تەقینەوە

لە باشووری ستۆکهۆڵم تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە

1:07 min

شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی برێدێنگی ستۆکهۆڵم تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە. هاوکات هەر شەوی ڕابردوو لە ئوێرەبروو پۆلیس لە هەڵمەتێک دا چەندین کەسی دەسگیر کردووە.

تەقینەوەکەی گەڕەکی برێدینگی باشووری ستۆکهۆڵم کاتژمێر یەک و نیوی نیوەی شەو لە ژێرزەمینی بینایەک ڕوویداوە کە چەندین بنەماڵەی تێدا نیشتەجێن.

لە لایەکی دیکەوە و لە ئوێرەبروو پۆلیس لە ئۆپەڕاسیۆنێک دا بە ناوی (ڕیمفرۆست) چەندین کەسی دەسگیر کردووە.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!