کۆرۆنا

ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەوا دا ناسووڕێتەوە

2:30 min

پرسی ئەوەی کە تاچەندە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لە ڕێگەی با هەواوە دەگوازرێتەوە لە نێو خەڵک دا بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆری باس لەسەر دەکرێت. لەو بارەوە کارین تێگمارک ویسسێل پزیشک و پسپۆڕی میکڕۆبیۆلۆژی دەڵێ ئە ڤایرۆسە تەنیا لە ئەتمۆسفێری بەستراو و پڕ لە نەخۆشی وەک نەخۆشخانەکان لە ڕیگەی هەواوە دەگوازرێتەوە. کارین تێگمارک کە بەپرسی بەش کە دەزگای تەندرووستی نەتەوەی سویدە بە ئاژانسی هەواڵی تێ تێی وتووە: ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ڤایرۆسی جۆری سوورێژە و ڤایرۆسەکانی پێست بە هەوا دا ناسووڕێتەوە، بەڵام لە ڕێگەی پژمینەوە دەتوانرێ بڕێک بە هەوا دا بڕوات.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر فایلە دەنگییەکە بکە!