Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کوردۆ گه‌ڵالی و مۆسیقای منداڵان

کوردۆ گه‌ڵالی و ناسری سینا

له‌ یه‌که‌م به‌رنامه‌ی زایه‌ڵه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦دا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢/١/٢٠٠٦ بڵاو ده‌بێته‌وه‌. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ میوانداریکردن له‌ هونه‌رمه‌ند کوردۆ گه‌لالی، له‌ سه‌ر مۆسیقای منداڵان ده‌دوێ:

کۆردۆ گه‌ڵالی، ساڵی ١٩٦١ له‌ شارۆچکه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایکبووه‌. ساڵانی زووی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ گوێگرتن له‌ ڕادیۆی کوردی به‌غدا و ئیزگه‌ی کرماشان و به‌رنامه‌ی چیرۆکی شه‌و و گۆرانیی کوردی، به‌ خه‌یاڵی بوونه‌ موزیسیه‌ن و ئه‌کته‌ر، به‌ سه‌ر بردووه‌ و له‌ قوتابخانه‌ و بۆنه‌کاندا به‌ گۆرانی گوتن و نواندن، هه‌وڵی داوه‌ خۆی له‌ خه‌ونه‌کانی نزیک کاته‌وه‌.

ساڵی ١٩٧٧ چۆته‌ کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی له‌ هه‌ولێر و تا ساڵانی ٨٠، به‌شداریی کۆمه‌ڵێک شانۆگه‌ریی کردوه‌، دوا شانۆگه‌رییشی (محه‌مه‌د و سێوه)‌ بوو.

ساڵانی سوێد، کوردۆ ئه‌ندامی تیپی شانۆی ئارات بوو به‌ڵام خۆی گوته‌نی کاری شانۆ له گه‌ڵ فازیل جاف، زۆر جیاواز بوو له‌ هه‌موو ئه‌زموونه‌کانی‌ پێشووی و ئه‌و و تیپه‌که‌ توانیان چه‌ندین به‌رهه‌می شاز و ئاست‌به‌رزی سه‌رده‌میانه‌ پێشکه‌ش بکه‌ن.

گواستنه‌وه‌ی بۆ کۆنتینێنتێکی‌تر و جێگیربوونی له‌ که‌نه‌دا، گۆڕانێکی‌تر بوو. کوردۆ ئه‌مجاره‌ بوو به‌ باوک و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی تیمێکیان چێکرد. خۆی ده‌ڵێ سه‌رچاوه‌ی کاری هونه‌ریم بۆ منداڵان، یه‌ک ئارارات بوو، ئه‌وی‌تر کچۆڵه‌که‌م لینای ئازیز.

کوردۆ گه‌ڵاڵی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، تا ئێستا دوو ئاڵبوومی گۆرانیی منداڵانیان به‌رهه‌م هێناوه‌: من و تۆ و کوردستانی خۆم خۆشده‌وێ، به‌ڵام به‌ ته‌مان هه‌روا له‌ به‌رهه‌مهێنانی مۆسیقای منداڵاندا به‌رده‌وام بن.

پایه و اساس کار ما در رادیوی سویدن خبرنگاری معتبر و بی طرفانه است. رادیوی سویدن یک رسانه غیر وابسته از نظر سیاسی، مذهبی و اقتصادی است که درجهت منافع هیچ نهاد عامه ویا فرد مستقل فعالیت نمی‌کند.
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".