1 av 3
2 av 3
3 av 3

سێ ئاستی هه‌ڵبژاردن

خه‌ڵکی سوید هه‌ر چوار ساڵ جارێک، له‌ سێهه‌م یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی سێپتامبردا (ئیلوون) ده‌نگ ده‌ده‌ن و‌ له‌ سێ ئاستدا نوێنه‌رانی پارله‌مان‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێرن.

پارله‌مان (riksdagen)

سوید، حکوومه‌تێکی پاشایه‌تیی پارله‌مانییه‌ و په‌رله‌مانی سوید پێی ده‌گوترێ ریکسداگ. په‌رله‌مانی سوید ٣٤٩ کورسیی هه‌یه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه‌، هه‌ڵده‌بژێردرێن. په‌رله‌مان ئه‌رکی نووسینی یاسا، بڕیاردان له‌ سه‌ر ڕاده‌ی ماڵیات (زه‌ریبه‌) و بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ر شانه‌. په‌رله‌مان هه‌روه‌ها له‌ چۆنه‌تیی کاری ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی حکوومه‌تی ده‌کۆڵێته‌وه‌ و سه‌رۆکوه‌زیر دیاری ده‌کا. سه‌رۆکوه‌زیریش ئه‌ندامانی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێ و سه‌رۆکایه‌تییان ده‌کا.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگا (landstingsfullmäktige)

سوید به‌ ٢١ ناوچه‌ و پارێزگا دابه‌شکراوه‌. ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌رزترین ئورگانی بڕیارده‌ره‌ له‌ هه‌ر پارێزگایه‌کدا. گرنگترین به‌رپرسیی پارێزگا، له‌شساغی و نه‌خۆشه‌وانییه‌. ئه‌نجومه‌نی پاریزگا هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌ له‌و کێشانه‌ی به‌ گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی ناوچه‌که‌وه‌ گرێدراون وه‌ک هاتوچۆی گشتی.

ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی (kommunfullmäktige)

سوید خاوه‌نی٢٩٠ کۆمۆن (شاره‌وانی)یه که‌ بڕیار له‌ سه‌ر پرسیاره‌‌کانی ناوچه‌یی خۆیان ده‌ده‌ن وه‌ک‌ قوتابخانه‌، باخچه‌ی منداڵان، خزمه‌ته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئاگاداری له‌ به‌ساڵداچووان، ئاو و پاکوخاوێنی. کۆمۆنه‌کان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.

ئه‌مڕۆ سوید له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوسیال دیمۆکراته‌کانه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرێ که‌ له‌ لایه‌ن حیزبی چه‌پ‌، ڤێنستر پارتیێت (به‌و دوو حیزبه‌ ده‌گوترێ بلۆکی چه‌پ) و حیزبی ژینگه‌، میلیۆپارتیێته‌وه‌ له‌ پارله‌ماندا پشتیوانی لێده‌کرێ. ئۆپۆزیسیۆن (که‌ به‌ بلۆکی بۆرژوازی ناودێر ده‌کرێ) له‌ چوار حیزب پێکدێ که‌ ئه‌وانه‌ن: مۆدێراته‌کان، فۆلک‌پارتی، دیمۆکرات مه‌سیحییه‌کان و سه‌نته‌ر.

چارده‌ پاریزگای وڵات له‌ لایه‌ن بلۆکی چه‌په‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرێن، چواریان له‌ لایه‌ن بلۆکی بۆرژوازییه‌وه‌ و سێشیان له‌ لایه‌ن ئیتلافێکی ده‌ره‌وه‌ی بلۆکه‌کانه‌وه‌.

١٠٨ کۆمۆن له‌ لایه‌ن بلۆکی چه‌په‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرێن، ٩٩ له‌ لایه‌ن بلۆکی بۆژواکانه‌وه‌ و له‌ ٨٣ کۆمۆندا، زۆرینه‌یه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ی بلۆکه‌کان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".