• دوێنێ دواڕۆژی هەفتەی سیاسی ئالمێدالن بوولە ڤیسبی لە دوورگەی گۆتلاند کە بە وتاری پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان کۆتایی هات بەڵام پێش ئەو ڕۆژی شەممە نۆرەی سۆسیالدیموکراتەکان بوو، ستێفان لیۆڤێنی سەرۆکیان بۆ یەکەم جار لەم هەفتەیەدا بەشدار بوو. لیۆڤێن لە هەمووان زیاتر چاوی لەسەر بوو بەڵام لە چاوەڕوانییەکان کەمتری وت، ئەو بێدەنگییە بۆ خۆی لیۆڤێنی کردۆتە کەسێکی سەرنج ڕاکێش بەڕای ڕۆژنامەوان لە ڕادیۆی سوید لە شاری ئیۆرێبرو. جگە لەباسی لیۆڤێن هەفتەی ئالمێدالن بە گشتی لە چەند پرسیار و وەڵامێکدا پوخت دەکەینەوە.

  • Heftîya siyasetmedaran li Almedalen doh bi dawî hat. Ji bilî axaftinên serokên partîyan, dora 1800 semînerên cuda di hindirê vê heftîya bi navûdeng de li dar ketin. Ya nû di heftîya Almedalenê ya vê salê de ew bû ku sê serokên nû yên partîyan bo cara yekem axaftinên xwe li Visby pêșkêș kirin.

  • سوید وڵاتی مافەکانی مرۆڤە و دەرگای واڵایە هەرواش دەمێنێتەوە، ئەمە دەستپێکی وتەکانی یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی گەلی لیبراڵ بوو لە وتارەکەی دوێنێ ئێوارەیدا لە هەفتەی سیاسی ئالمێداڵەن لە ڤیسبی سەر بە دوورگەی گۆتلاند. بیۆرکلوند ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی سیاسەتی دژەبیانی کرد و وتی ئەو بیانییانەی بۆ کار دێنە سوید دەرفەتی کار لە سویدی نابەن بەڵکە لەگەڵ خۆیان بیرۆکەی کاری نوێ دێنن.

  •  فرێدریک ڕاینفێڵد سەرەکوەزیر و سەرۆکی پارتی مودێرات لە قسەکانی خۆیدا لە هەفتەی سیاسەت لە ئەلمێدالن لە ڤێسبی هەڵکەوتوو لە دورگەی گۆتلەند ڕووی لەو بیانییانەی لە سوید کار دەکەن بێ ئەوەی جارێ زمانیش فێربووبن کرد و بە "پاڵەوانانی مودێراتی نوێ" ناوی بردن (de nya Moderaternas hjältar) مەبەستیشی ئەوانە بوو کە بۆ نموونە نۆرەکارن، نانەوان و لە بواری خزمەتی ماڵەوەدا کار دەکەن.

     ئەو گوتی: کچە‌ی خەڵکی کۆسۆڤۆ پێی گوتم کە لەساڵی ٢٠٠٦ەوە هاتۆتە سوید و یەکڕاستیش دەستی بە کار کردووە، بەر لەوەی فێری سویدیش بێت. ئەوەش زۆر بۆ من باش بوو و هانی دام خێراتر زمانی سویدی فێر بم. بەڵێ وایە! ڕنگە پیاو پێویست نەکا تاقیکاریی زمان بدات بۆ ئەوەی کار بکات.

  • سەرۆکی پارتی ژینگەی سوید خاتوو ئۆسا رۆمسۆن ڕۆژی ڕابردوو لە وتاری تایبەتیی خۆیدا لە هەفتەی سیاسەت لە پارکی ئەلمێدالنی ڤێسبی هەڵکەوتوو لە دورگەی گۆتلەند لەسەر ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا و سیاسەتی ناودێر بە "جارێ چاوەڕێ بین، بزانین چۆن دەبێ!" لە ناو سیاسەتمەدارانی حیزبەکانی‌تردا، دوا.

    رۆمسۆن لەبەر ئەو ئاڵوگۆڕەی حوکوومەت لە بیمەی نەخۆشی و بێکاریدا پێکیهێنا، رەخنەی لێ گرتن. ئەو گوتی سیستەمی ئەرخەیانی کە سوید زۆر سوودی لێ وەرگرتووە ئێستا لاواز و بێکەڵك و ناوهڵۆڵ بووە و سەد کەلێن و کەلەبەری تێکەوتووە. ئەم کون و کاژێرەش هەموو ڕۆژێ نەخۆشان و بێکارانی سەراسەری وڵات تووشی دەردەسەر و گرفت دەکات.

  • ییمی ئۆکێسۆن سەرۆکی پارتی دیموکراتەسویدییەکان لە یەکەم ڕۆژی هەفتەی سیاسەت لە ئەلمێدالن باسی ئەوەی کرد کە دیموکراتەسویدییەکان لە درێژەی ساڵدا کاریگەریی خۆیان لەسەر سیاسەتی ئابووری وڵاتدا ناوە ئەویش بە ڕێی ئەوەی کە بەهاوکاریی پارتییەکانی ئۆپۆزیسیۆن، پێشنیازەکانی حوکوومەتی ڕاگرتووە یا خود ئاڵوگۆڕی تێدا پێکهێناون. ئۆکێسۆن هەروەها ئۆگریی خۆی بەوە نیشان دا کە حەز دەکات شانسی ئەوەی بدرێتێ تا لەسەر پێشنیازەکانی حوکوومەت بکەوێتە گفتوگۆوە.

Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista