• هەرچەندە پێکدادان و قسەی ڕەق زۆرە لە نێوان بەرەی ڕاستی حوکوومەت و بەرەی ئوپۆزسیۆنی چەپ بەڵام پێکهێنانی حوکوومەتێکی هاوبەش لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا لە نێوانیاندا بەدوور نازانرێت، بەڕای هەردوو پلاندانەری سیاسی پێشوو پار شلینگمانی مۆدێرات و یان لارشۆنی سۆسیالدیموکرات کە دەڵێن گەر بێت و هیچ لەو دوو بەرەیە هەڵبژاردنی داهاتوو بە زۆرینە نەبەنەوە و پارتی دژەبیانیش لە داگیرکردنی مەیدانەکەدا بێت ئەوا باشتر وایە ئەو دوو بەرەیە هاوکاری بکەن.

  • دوێنێ ئێوارە لە پارکی ئالمێدالێن سەرە هاتە لای سەرۆکی حیزبی چەپ یوناس خیۆستەدت قسەکانی خۆی بکات. قسەکانی وەک چاوەڕوان دەکرا لە سەر کڕین و فرۆش و قازانجکردن لە کەرتی خۆشبژێتییدا بوو . ناوبراو سەرەتای قسەکانی ئێوارەی پێنجشەممەی تەرخان کردبوو بۆ باس لە یەکسانیی و جیاوازیی مووچەی نێوان ژنان و پیاوان، بە داخەوەش ئەم بۆشاییە فراوانە پەیوەندی بە سیاسەتی ئابووریی  بۆرژواییەوە هەیە، پیشەو کاری ژنان هێشتاش بە چاوێکی کەمتر لە پیاوان ئەبینرێت.

  • یەکێ لەو ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە کوردییانەی ئەمساڵ لەم هەفتەیەدا لە ئەلمێدالن بەشدارە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردە کە زیاتر لەسەر پرسگەلی ئازادی، دیموکراتی و مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکە. سیامەند موعینی، سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد

  • دوێنێ ئێوارە لە هەفتەی سیاسەت لە ئالمەدالێن نۆرە گەیشتە پارتی مۆدێراتەکان و سەرۆکوەزیر فرێدریک ڕەینفەلدت کە بە تووندیی هێرشی کردە سەر حیزبی دژەبیانیی دیموکراتە سویدییەکان و ووتی ئەوان نابێ دەسەڵاتیان بدرێتێ.

  • لە هەفتەی سیاسەت لە ئالمەدالێن دوێنێ ئێوارە لە کەشو هەوایەکی نیوە هەتاویی و کەمێک سارددا نۆرە گەیشتە  پارتی ژینگە (miljöpartiet) و گوستاڤ فریدولینی وتەبێژی پارتەکە. فریدولین لە قسەکانیدا جەختی خستە سەر پرسی ژینگە، خوێندن، هەرێمی تاکە کەسی  (personlig integritet) و داوای هەڵوەشانەوەی یاسای FRA دەزگای هەواڵگری ڕادیۆیی بەرگریی سویدی کرد.

  • لە هەفتەی سیاسەت لە ئالمەدالێن دوێنێ شەو نۆرە گەیشتە سەرۆکپارتی دیموکراتە سویدییەکان sverigedemokraterna  یمی ئۆکەسۆن. ناوبراوو ئەمڕۆی وەک ڕۆژێکی شەرمەزاریی بۆ سوید بینی، چوونکە لە ئەمڕۆ بەولاوە مناڵانی بێ بەڵگەو ناسنامەش مافی خزمەتگوزاری تەندروستییان هەیە، بە بڕوای ئۆکەسۆن چۆن دەکرێ کەسانی خانەنشین کە ساڵانێک کاریان کردووە و باجیان داوە، نەتوانن لە بەر باری ئابووری دانیان چاک بکەنەوە، بەڵام کەسێک کە نایاسایی لێرە دەژی بە خۆڕایی ئەو خزمەتگوزارییە وەرگرێ.

  • هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی ته‌مووز (یوولی) له‌ سوید، به‌ هه‌فته‌ی سیاسه‌توانان به‌ ناوبانگه‌ که‌ جاری یه‌که‌م له‌ ساڵانی شه‌ستدا له‌ لایه‌ن ئۆلۆف پالمێ سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری سویده‌وه‌ ناوی ده‌رکرد که‌ وتاری هاوینه‌ی خۆی له‌ پشت لۆرییه‌که‌وه‌ له‌ ڤێسبی ده‌دا. دواتر له‌ ساڵی ١٩٨٢وه‌وه‌ وه‌زیری ئابووریی ئه‌و کاتی وڵات، شێل ئۆلۆف فێڵت و ئێریک ئۆسبرینک، سمینارگەلی ئابووریی حیزبی سوسیالدێمۆکراتیان له‌وێ به‌ڕێوه‌ ده‌برد. له‌م‌ ساڵانه‌ی دواییدا ده‌یان و سه‌دان ڕێکخستنی جۆراوجۆر و له‌وان حیزبه‌ بۆرژواییه‌کانیش له‌ هه‌فته‌ی ئه‌لمێدالندا به‌ شدار ده‌بن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر پێکدێنن. با ئه‌مه‌ش بێژم که‌ ئه‌لمێدالن، ناوی پارکێکه‌ له‌ ڤیسبی له‌ پارێزگای گۆتله‌ند که‌ به‌نده‌ری هه‌ره‌ کۆنی ئه‌م شاره‌ی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌.
    یەکێ لەو سیاسەتوانانەی لەلایەن کۆمۆنی بوتشیرکاوە هاتۆتە دورگەی ڤیسبی بۆ بەشداری لەم هەفتەیەدا هدیە گوێزەلە کە سمینارێک لەسەر گەڕەکەکەیان لەوێ پێشکەش دەکەن و ئەو بەرپرسی چاپەمەنیی کۆمۆنەکەیە.

  • کاتێک یۆران هەگلوندی سەرۆکپارتی دیموکراتە مەسیحییەکان دوێنێ شەو لە ئالمەدالێن لە ڤیسبی، بەڵینی کەمکردنەوەی باجی کاری دا، هەفتەی بە نێوبانگی سیاسەتوانان لە سوید دەستی پێ کرد. ئەگەرچی ئەمساڵ هەڵبژاردنیش نیە بەڵام چالاکییەکانی هەفتەی ئالمێدالێن بە لەسەدا ٢٥ زیاتر بوون. بە ڕای بەرپرسی چاپەمەنیی دیموکراتە مەسیحییەکان یوهان ئینگەریۆ، هەفتەی ئالمەێدالێن وا دەکات سیاسەت ڕوون و ئاشکراتر ببینرێت.

Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista