• کاتێ لە دوایین ئاخافتنی هەفتەی سیاسەت لە پارکی ئەلمێدالنی دورگەی گۆتلەند، نۆرەی حیزبی ژینگە، میلیۆپارتیێت گەیشت، باسی خەون و ئاواتەکانی ئەم پارتییە بۆ ژینگە هاتنە گۆڕێ. پێتر ئێریکسۆن  یەکێ لە دوو سەرۆکی ئەم حیزبە، گوتەیەکی لە کتێبی برایانی شێردڵی ئاسترید لیندگرێن هێنایەوە و خەڵک هەموو ناسیانەوە:

    ـ "نیشان بدە کە ڕێک لە سویددا مرۆڤی وا هەن دەتوانن ئاڵوگۆڕی گەورە و بچووک پێک بێنن. لێرە ئێمە ململانێی مەزنی مرۆڤایەتی بەدی دەکەین و ئامادەین ئەو ململانێیە، جڵەوی ڕەفتاریشمان بگرێتە دەست. ئاخر ئێمە مرۆڤین، نەک گووی سەگ!"

  • حوکوومەت ئەمڕۆ بڕیاری دا کە لە توێی توێژینەوەیەکدا بە ڕێکخستنی پۆلیسدا بچێتەوە. توێژینەوەکە لە کۆتادا پێشنیارێک لە سەر چۆنەتیی کاریگەریی زیاتری کاری پۆلیس، دەداتە حوکوومەت. ئەمە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەی ڕۆژی ڕابردووی سیاسەتوانان لە هەفتەی ئەلـمێدالن بوو کە تێیدا گشت حیزبەکان داواکاری دەزگایەکی نەتەوەیی پۆلیس بوون، بە جێی ڕێکخستنی پۆلیسی پارێزگە کە ئێستا هەیە و ٢١ سەرۆکپۆلیسی پارێزگەی هەیە.  بیاتریس ئاسک، وەزیری داد لە حیزبی دەسەڵاتداری مودێرات لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا گوتی:

    بە چاوخشاندنێکی چەندڕەهەندی، ئەوا دەردەکەوێ کە پۆلیس، ڕێکخستنێکی مودێرن نییە و شێوەی سەرۆکایەتییەکەی زۆر لە ناوخۆیدا جیاوازە. ئەمەش ئاکامێکی تەواوی لێ دەست ناکەوێ کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین.

    شیاوی باسە کە توێژینەوەکە لە پەرلەماندا دەکرێ و گشت حیزبەکانی ناو پەرلەمان، نوێنەریان تێدا دەبێت.

  • تاکە سێکسخانەی بەئاشکرای سوید دەرگای خۆی بەرەو خوازیارانی کردەوە، ئەویش لە پارکی ڤیسبیی گۆتلەند. بەڵام نەک بۆ کڕینیسێکس بەڵکوو بۆ شوێنی گفتوگۆ لە سەر بابەتی سێکسکڕین و یاسای تایبەت بەوە. دەسپێشخەریی کرانەوەی ئەو ئاخفتنگە سیاسییە بە شێوەی سێکسخانەیەکی دیوارڕەش و پەردەسوور، لە لایەن کۆمەڵەی کچانی راوێژکار لە کێشەی ژنانی ستەملێکراودا لە شارەوانیی یەرفێللاوە کراوە. یێننی هێگلوند لیندبلاد ئەندامی کۆمەڵەکە دەڵێ پێشوازیی خەڵک یەکجار زۆر بووە بەڵام نەک هی سیاسەتوانان.

  • "خۆشگوزه‌رانییه‌کی نوێ"

    به‌م زاراوه‌یه‌ سه‌رۆکی چه‌پ لارش ئۆلی، پارتییه‌که‌ی خۆی تێوهێنا که‌ ئێواره‌ی دوێنی نۆره‌ی هات له‌ سه‌کۆی ئه‌لمێدالنی شاری ڤێسبیی دوورگه‌ی گۆتلانده‌وه‌ وتاری خۆی بدات. دژی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی "کرۆکی خۆشگوزه‌رانی"ـیه‌که‌ی حوکمه‌ت، به‌رگریکردنه‌که‌ی پارتیی چه‌پ له‌ خۆشگوزه‌رانی مانایه‌کی برینتری به‌ خۆوه‌ گرت و  ئۆلیی یانزه‌ خه‌ونه‌که‌ی پارتییه‌که‌ی خۆی له‌مه‌ڕ خۆشگوزرانی ئاشکرا کرد.

    ئۆلی هاوکارییه‌که‌ی نێوان پارتییه‌که‌ی و سۆسیادێمۆکراته‌کانی نه‌کێشیانه‌ نێو باسه‌وه‌، به‌ڵام له‌ لێدوانێکی ڕادیۆی نێونه‌ته‌ویی سوێداڕایگه‌یاند که‌ به‌ره‌ی سه‌وزوسوور خه‌ریکن ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێک ڕێک ده‌که‌ون.

  • ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژی هەفتەی سیاسەت لە دورگەی ئەلمێدالن لە گۆتلەندی سوید، ڕۆژی حیزبی چەپ، ڤێنسترپارتیێت بوو. کەچی ئەم حیزبە، ئەمڕۆ ناوی خۆی بۆ تاکە ڕۆژێک گۆڕیبوو و کردبوویە ڤێلفەردسپارتێیت. واتا حیزبی ریفاە، خۆشگەزەرانی. ئامانجیش لەم یارییە سیاسییە، لە گوێن قسەکانی لارش ئۆلی سەرۆکی حیزبەکە، بەرزکردنەوەی پرسی ریفاهە. ئەویش ریفاهێکی گشتی و بە بێ سوودی تاکەکەسان.

    لارش ئۆلی دەڵێ بەو ئاواتەوەین کە گەلێ شت لە بواری نەخۆشەوانیدا بقەومێ، مامۆستای فێرگەکان زیاتر بن، مامۆستای پێشفێرگەکان زێدەتر بن، پەرستارگەلی بەشی چاوەدێری لە گەورەساڵان زێدەتر بن و بە کورتی ریفاە زیاتر تەشەنە بکات.

Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista