Sverigedemokraternas Stefan Borg i Hörby kommun
وێنە: TT och Sverigedemokraterna/pressbild.

دیموکراتەکانی سوید دەسەڵاتی شارەوەانیەک دەگرنە دەست

1:27 min

بۆ یەکەم جار لە مێژووی پارتی دیموکراتەکانی سوید (SD) دا ئەم پارتە پۆستی سەرۆک شارەوانییەک دەگرێتە دەست. ئەوەش لە شارەوانی هوێربییە کە لە هەڵبژاردنی سویددا  %٣٥ دەنگەکانی شارەوەانییەکەیان بەدەست هێناوە و لەو ڕووەوە ئێستا زۆرینەن.

پارتی دیموکراتەکانی سوید و پارتی مۆدێراتەکان لە شارەوانی هوێربی بە شێوەیەکی تەکنیکی ڕێککەوتننامەیەکیان تۆمارکردووە.

لە ئێستادا دیموکراتەکانی سوید دەساڵاتی کەمینەیان گرتۆتە دەست و هەوڵ بۆ زۆرینە لە ڕێگەی هاوکاری و ڕێککەوتنەوە لەگەڵ مۆدێراتەکان و پارتی SPI دەدەین

سەرۆکی شارەوانییەکە ستێفان بۆری دەڵێ.

 

     ئەم ئەنجامە هاندەرێکی باشە، وە من تەنا بۆ خۆم خۆشحاڵ نیم بەڵکو بۆ هەموو دانیشتوانی شارەوانییەکە خۆشحاڵم کە بڕیارێکی ڕوونیان لە هەڵبژاردندا دا کە بووە هۆی ئەوەی پارتەکەی ئێمە لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا ببێتە دەسەڵاتداری شاروانییەکە.

لە درێژەی وتەکانیا سەبارەت بەوە کە ئەوان چی ئەجێندایەک بەڕێوەدەبەن و چی پرسێک بەلایانەوە گرنگە. لەوەڵامدا بۆری باسی لەوە کرد کە ئەوان سەرەتا بایەخ بە بوودجەی شارەوانییەکە دەدەن و پاشان بە ئارام و دڵنیایی سەنتەری شارەوانییەکە.

هەرچەندە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە بەرێوەبەریی پارتی مۆدێراتەکان ڕایگەیاند کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک هاوکارییان لەگەڵ دیموکراتەکانی سوید نابێ. نە لە ئاستی ناوچەیی، هەرێمیی و نە لە ئاستیی سەراسەرییدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".