.
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

سوید بەرامبەر ڕووسیا یەکسان بوو

1:15 min

لە گەڕێکی دیکەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپادا (Nations League) هەڵبژاردە تۆپی پێی سوید دووەم یاری خۆی ئەنجامدا.

دوێنێ شەو هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڕووسیا لە شاری کالینگراد لە ڕووسیا بووەوە. هەرڵبژاردەی سوید توانی تەنها یەکخاڵ لەم یارییەدا بەدەست بهێنێت و ئەوەش بەهۆی یەکسانبوونی یارییەکەوە بوو. هەرچەند هەڵبژاردەی سوید چەندین جاری شانسی کۆڵکردنیان بۆ هەڵکەوت بەڵام نەیانتوانی ئەو هەلانە بقۆزنەوە و یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتای هات. جێی باسە کە هەڵبژاردەی سوید لە یاری ڕابردوویدا بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا شکستی هێنا. یەکسانبوونی ئەم یارییەی سوید بەرامبەر ڕووسیا بەوتەی شارەزایانی تۆپی پێی لە کەناڵی وەرزشی ڕادیۆی سوید (Radiosporten) گەڕانەوەی متمانەو بڕوا بەخۆبوونە بۆ یاریزانان.

هەروەها لە یارییەکەی دوێنێدا یاریزانی ناسراوە و گرنگی هەڵبژاردەی سوید ئێمیل فۆرشبێری گەڕایەوەو یاریکرد. ئەمەش بەیەکێک لە هۆکاری بەهێزبوونی هەڵبژاردەی سوید دادەنرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".