
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئێستا بەگشتی و بەرگەرمی دەستی پێکردوە و عێراقییەکانی تاراوگەش بەشێوەی جیا جیا بەشدار دەبن. هەندێکیان بڕیاری بەشداری کردنیان داوە و هەندێکی دیکەیان بە پێچەوانەوە.
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئێستا بەگشتی و بەرگەرمی دەستی پێکردوە و عێراقییەکانی تاراوگەش بەشێوەی جیا جیا بەشدار دەبن. هەندێکیان بڕیاری بەشداری کردنیان داوە و هەندێکی دیکەیان بە پێچەوانەوە.
لە پاش هێرشی ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپەیمان بۆسەر ڕژێمی سوریا ئێستا بۆچوونی ئەوە دەخرێتە ڕوو کە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیان بە سوریا داوە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە سەبارەت بە قەیرانەکانی سوریا کۆببێتەوە، بەڵام بەوتەی وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤالسروێم تازە زەحمەتە ڕێگری لە هێرشی سەربازی بگیرێت.
سارا دانیوس کە سکرتێری هەمیشەیی بوو لە ئەکادیمیای سوید لە پاش کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەو دەسبەجێ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەکادیمیای سوید ڕاگەیاند. دوابەدوای ئەویش کاتەرینا فرۆستێنسۆن لە ئەندامێتی ئەکادیمیاکە کشایەوە.
دەزگای کەشناسی سوید (SMHI) ڕایگەیاندووە هەفتەی داهاتوو کەش و هەوای سوید ڕوو لە گەرمی دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە باشووری وڵات پلەی گەرما بۆ ٢٠ پلە بەرز بێتەوە و نیشانەکانی بەهار دەر دەکەون. بە کوردییەکەی خۆمان پاڵتۆی زستانەی لێ فڕێبەو و چاکەتی بەهارانە لەبەرکەو چێژ لە تینی خۆرەتاو وەرگرە.
ئەو کەسانەی کاردانەوەیان بۆ نمونە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر بابەتی هەستیار کە بەشێوەیەک کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی سوید هەبێت، دەکرێت ناویان لەلایەن دەوڵەتانی دەرەکییەوە تۆمار بکرێت.
حکومەتی سوید دەیەوێت کۆنترۆڵکردنی سنوورە دەرەکییەکانی بەڕووی دانیمارک و ئەڵمانیا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ بکاتەوە.
بەردەوام کوردانی سوید بە شێوەی جیا جیا لە هەوڵداندان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی عەفرین کە ئێستا ئاوارەی ماڵ و حاڵیان بوون. جێی باسە چالاکییەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک وەک بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید پشووتر ڕاپۆرتی لەسەر بڵاوکردەوە بە سستی دەڕواتە پێشێ و کۆمەک بە پێی پێویست کۆنەکراوەتەوە.
نیگار ئیبراهیم یاساناس پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا دەکا و پێیوایە گرینگە پرسی هاوسەرگیریی زۆرەملێی لە دادگادا حوکمی لەسەر بدرێ.
روسیە لە نزیک سنوورەکانی سوید لە ئۆستێرخۆۆن(Östersjön) مانۆڕێک ئەنجام دەدات.
کەمێک بەر لە ئێستا دادگای بەرایی ستۆکهۆڵم (Stockholms tingsrätt) بەسزای پێنج ساڵ زیندانی حوکمی ئەو کەسەی دا کە لە مێدبۆریەرپلاتسەن لە ستۆکهۆڵم پارساڵ بە چەقۆ پۆلیسێکی بریندار کرد.
جەژنی پەسەح یان پۆسک (Påsk) یهکێکه له بۆنه گهورهکان له ئایینی مهسیحیدا، جگه له بۆنهیهکی ئاینی پۆسک بۆته دهرفهتێک بۆ کۆبونهوهی خێزان و سهفهر بۆ بینینی کهسو کار، یان بۆ بهسهربردنی پشووی پۆسک له کوێستانهکانی سهرهوهی سوید که بهفر تێیاندا هێشتا باوهشی شاخهکانی جێنههێشتووه. ئهمڕۆش له سوید پێنجشهممهی پێش ههینییه درێژهیه.
زۆربەی ئەو یاریگانەی کە یارییەکانی خولی پلە یەکەکانی تۆپی پێی سویدیی لە ئاستی پیاواندا تێدا دەکرێت واتە ((herrallsvenskan)) نوێن و لە زۆربەی حاڵەتدا لەلایەن شارەوانییەکانەوە خاوەنداری دەکرێن یاخوود شارەوانییەکان هاوشبەشن لە خاوەندارێتی یاریگاکاندا.
ئەمڕۆ یەکلا بووەوە کە شێوازی کارکردنی ئەو سەنتەرەی دژ بە تووندڕەوی لە کۆمەڵگەدا کار دەکات و لەلایەن ئەنجوومەنی بەرگرتن لە تاوان (Brottsförebyggande rådet-Brå) سەرپەرشتی دەکرێت چۆن دەبێت.
بەهۆی ڕەوشی خراپی کوردانی عەفرین و ئاوارە بوونیانەوە، چەندین هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک لە سویدوە بۆ عەفرین ئێستا بەڕێوە دەچێت. بەڵام لە چاو ڕێژەی زۆری ئاواربوونی کوردان و پێداویستیەیکاندا وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا کۆمەک کۆنەکراوەتە.
Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.